نوێترین زانیاری لەبارەی زیادكردنی مادەكانی بەشەخۆراكی مانگانە لە ساڵی نوێدا

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەریی گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات پرۆسەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لە ساڵی نوێ بەردەوامی دەبێت و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەشەخۆراكێكی دیكە دابەشدەكرێت هاوكات پێشنیار كراوە بۆ ساڵی نوێ چەند مادەیەك بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیادبكریت و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ئاستێكی باشتر دابوو چ لەڕووی بڕی مادەكان و چ لەڕووی كوالیتی خۆراكەكانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستادا لەمساڵدا 10 بەشەخۆراك دابەشكراون و تاكۆتایی ئەمساڵ بەشەخۆراكێكی دیكەش دابەشدەكرێت، بەڵام لە ساڵی ڕابردوو تەنها هەشت بەشە خۆراك دابەشكران.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی ڕابردوو تەنها پێنج بەشەئاردی هاووڵاتیان دابەش كران، بەڵام ئەمساڵ نۆ بەشە ئارد دابەشدەكرێت و لەم هەفتەیەدا دەستدەكرێت بەدابەشكردنی نۆیەم بەشە ئارد، هاوكات لەمساڵدا بەشەخۆاكی مانگانەی هاووڵاتییان لە شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج و نیسك و ئارد پێكهاتبوو، بەڵام بۆ ساڵی نوێ پێشنیاركراوە گۆڕانكاری لەبەشەخۆراكی هاووڵاتیان بێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، چەند پێشنیارێك هەیە بۆ ئەوەی لەساڵی نوێ چەند مادەیەكی دیكەی خۆراك زیاد بكرێن، كە بریتین لە پەنیر و ئاردی سفر و شیری گەورە، بەڵام هیشتا ئەمە پێشنیارە و نەبوونەتە بڕیار هەر گۆڕانكارییەك لە بەشەخۆراك لە عێراق بكرێت، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



