نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تێپەڕبوونی چەندین مانگ بەسەر ڕاگرتنی نەوتی هەرێم و هاوكات چەئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوەی لایەنی هەرێم و عێراق و توركیا، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دیاری نەكراوە، ئەوەش بەهۆی چارەسەرنەكردنی تەواوی ئەو گرفتانەی كە هاتوونەتە پێش بۆ دەستكردنەوە بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو چەند خاڵێكی ناكۆكی نێوان ھەرێم و بەغداد رێگرن لەبەردەم دووبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەجۆرێك هەشت خاڵی ناكۆك لە نێوان ھەرێم و عێراق بوونەتە رێگر لەبەردەم دەستپێكردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، كە لەنێویاندا تێچووی دەرهێنانی نەوت و گرێبەستە نەوتییەكانی حكومەتی ھەرێمە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە دانوستانەكانی نێوان هەرێم و عێراق، هەردولا لەسەر دوو خاڵ گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەوانیش دیاریكردنی كۆمپانیای سۆمۆ وەكو لایەنی رێگەپێدراو بۆ فرۆشتنی نەوت و وەرگرتنەوەی داهاتەكەی لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بەڵام لەسەر چەند پرسیكی دیكە نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
SNNئەوەشی زانیوە كە بەھۆی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی گرێبەستە نەوتییەكان و هەروەها تێچووی دەرهێنانی نەوت لەلایەن، كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم، ئەمەوایكردووە كە كۆمپانیانەوتییەكان لەهەریمی كوردستان رەتیدەكەنەوە دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت بكەنەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



