
SNN-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا بۆ ڕاگرتنی خوێندنی ئەمساڵ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا، هیچ بڕیارێک لە ئارادا نییە، بەڵکو لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و ناکرێت مامۆستایانی کوردستانیش ساڵێکی خوێندن بکەنە قوربانیی مووچە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 17 ـ 12 ــ 2023 لە کاتی ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پێداگری لەسەر مافە یاسایی و دارایی و کارگێڕییەکانی تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان و مامۆستایان دەکەنەوە و لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەردەوام لەسەر هێڵن و لە گفتوگۆدا بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆ نەبووە تاوەکوو قسەی لەسەر بکرێت.
لەبارەی داواکاری مامۆستایانەوە بۆ دابەشکردنی مووچە وتیشی:” ئەوەی هەیە بریتییە لەو پارە و خەرجییانەی کە دەگاتە هەرێمی کوردستان و بەسەر تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت بە مامۆستایانیشەوە، ناکرێت مامۆستایانی کوردستان ساڵێکی خوێندن بکەنە قوربانیی ئەم بابەتە.”
سەبارەت بە کۆتایهاتنی وەرزی یەکەمی خوێندنیش وتیشی:”چەند ڕۆژێک ماوە بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی خوێندنی 2023 – 2024، لە کۆبوونەوەی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بەڵام تا ئێستا بۆ ڕاگرتنی خوێندنی ئەمساڵ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا، هیچ بڕیارێک لە ئارادا نییە، بەڵکو لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.”
ئەوە لە کاتێکدا لە رۆژی 13ی ئەیلولەوە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام لە سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە پرۆسەی خوێندن دەستیپێنەکردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


