
مووچە
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی بەنوسراوێکی فەرمی، داوا لەبەڕێوەبەرێتی گشتی دیوانی وەزارەت دەکات کە هەستن بەڕێکارە ژمێرەییەکانی خەرجنەکردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و هێشتنەوەیان وەک شایستەی خەرجنەکراوی فەرمانبەران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەم، بەگوێرهى نوسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاریی لەوەزارەتی دارایی کە ئاراستەی بەڕێوەبەرێتی دیوانی وەزارەتی کردووە، داوایکردووە گشتاندنێک بکەن بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری ژمێریایی تایبەت بۆ هەژمارکردنی سێ مووچەی کۆتایی ساڵ لەسەر حسابێکی تایبەتی ژمێریاریی بەناوی “موچەی شایستەی خەرجنەکراو”.
ئاماژە بەوەکراوە، بەگوێرهى بنەما ژمیریاریەکان ئەم هەژمارە ئەو خەرجیانە دەگرێتەوە کە پێویستە خەرجبکرێن لەکاتی خۆیاندا، بەڵام بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت لەکاتی خۆیدا خەرجنەکراون و دەمێننەوە بۆ دوای پاکتاوی ساڵ و دەرکردنی میزانیەی کۆتایی ساڵ.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، وێڕای ئەوەی ئەو سێ مووچەیە خراوەتەسەر هەژماری شایستە خەرجنەکراوەکان، هیچ وادەیەکیش دیارینەکراوە بۆ گێرانەوەی ئەو مووچانە بۆ سەر هەژماری پێچەوانەو خەرجکردن، کە بەگوێرهى ڕێکارە داراییەکان، دەبێت قەیدێکی پێچەوانەی هەبێت و ئەو پارەیە بگەرێتەوە بۆ سەر هەژماری مووچە و وادەی خەرجکردنیشى دیاریی بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم دوای چەندجارێک سەردانی وهفدهكانى بۆ بەغدا، سەرەنجام لەمانگی 9ى ئەمساڵدا بەڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی 2 ترلیۆن و 100 ملیاد دینار بەسێ گوژمە لەسێ بانکی عێراقی وەک قەرز وەربگرێت و مووچەی سێ مانگی پێ دابەشبکات، وا رۆژەکانی کۆتایی ساڵ نزیکدەبێتەوە و مووچەی مانگی ئەیلول دابەشدەکرێت و و چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەکە ناڕوونە و دیارنییە ساڵی داهاتوو بەچ میکانیزم و ڕێگەیەکیش حکومەت ئەو قەرزانەی چۆن دەداتەوە و مووچەی ساڵی داهاتوچ چۆن دابەشدەکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


