پەرلەمانی عێراق نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە هەبوونی گرفت لە کاتی دەنگدانی تایبەتدا

SNN
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق نیگەرانی خۆی دەربڕی لە هەبوونی ئەو کێشە تەکنیکیانەی لە کاتی دەنگدانی تایبەدا دروستبوو، داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات بۆ دەنگدانی گشتیی ئەو کێشانە نەمێنێت و چارەوسەر بکرێن.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرایکرد، بە نیگەراینەوە بە دواداچوونمان بۆ ئەو كێشە هونەرییانە كرد كە لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پارێزگاكاندا رویاندا بوو، بە دیاریكراوی كێشەی ناردنی ئەنجامەكان، کە لەڕێی ئامێری گوێزەرەوەی ئەلەكترۆنی بۆ ژماریەكی زۆر لە سندوقەكانی هەڵبژاردن و گواستنەوەی بۆ ناوەندەكانی ژماردن و جیاكردنەوە بەبێ ژماردنی دەستی دروستبووبوو.
لە بەشێکی راگەیەنراوەکدا هاتووە “پێویستە كۆمیسیۆنی باڵا ئەركە دەستورییەكانی ئەنجامبدات لە پاراستنی دەنگی دەنگدەران و مافی كاندیدەكان و وردبوون و دووبارە نەبوونەوەی هەڵەكان لە دەنگدانی گشتی، بەتایبەت كە ژمارەی وێستگەكان چەند هێندەی وێستگەكاكانی دەنگدانی تایبەتە”.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، پێویستە كۆمیسیۆن دڵنیایی تەواو بدات لە دووبارەنەبوونەوەی هەڵە هونەرییەكان و دڵنیابوون لە باشی كاركردنی ئامێرە بەكارهاتووەكان.
هاوکات، شەممەی رابردوو 16ی کانوونی یەکەم، زیاتر لە 706 هەزار دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا کردووە، بە ڕێژەی 67% بەڕێوەچوو، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ڕایگەیاندووە، ئەم ڕێژەیە بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردنبووە لە کاتی پرۆسەکانی پێشووی هەڵبژاردنەکاندا.
ئەمە لە کاتێکدایە، یاسای هەڵبژاردن مەرجداری كردووە، كۆمیسیۆن گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای پشكنەری سەربەخۆبكات و پرۆسەی تاقیكردنەوە ئەنجامبدات بۆ دڵنیابوون لەسەرجەم رێوشێنەكان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


