یه‌كێتى سه‌ركه‌وتنى خۆى له ده‌نگدانى تایبه‌تدا راگه‌یاند

لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
لێپرسراوى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، حزبەكەى لەدەنگدانی تایبەتدا سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بەدەستهێناوه.
دوێنێ شه‌ممه ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كان و ئه‌و توێژانه‌ى كه ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌یانگرێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له سه‌رتاسه‌رى وڵات به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى كانونى یه‌كه‌م، ڕزگا حاجى حه‌مه، لێپرسراوى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان به میدیاى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “بەپێی شیکاری ئەو وێستگانەی ئەنجامیان دەرچووە یەکێتی لەدەنگدانی تایبەت بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بەدەست دەهێنیت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، شێرزاد محه‌مه‌د، لێپرسراوى لقى كه‌ركوكى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى رایگه‌یاند، “ئێمه به‌رچاو روونین كه له ده‌نگدانى تایبه‌تدا یه‌كێتى حزبى یه‌كه‌مى بێ ركابه‌ره له‌و ده‌نگانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا جیاكراونه‌ته‌وه”.
وتیشى: “به‌شێك له حزبه‌كان به‌داخه‌وه ته‌نیا بوونه‌ته هۆكارى له‌تكردنى ده‌نگى كورد و ده‌نگى كوردیان فه‌وتاند، ده‌نا به دڵنیاییه‌وه ژماره‌ى ده‌نگه‌كانیان ناگاته كورسیهكیش”.
به وته‌ى لێپرسراوى لقى كه‌ركوكى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى، “زۆرینه‌ى ئه‌و حزبانه‌ى كه ركابه‌رى یه‌كێتى ده‌كه‌ن له ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدانى تایبه‌تدا زۆر زۆر ئاستى ده‌نگه‌كانیان له‌خوار یه‌كێتیه‌وه‌یه”.
رۆژى 18ى كانونى یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له ته‌واوى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به گشتى 16 ملیۆن و 158 هه‌زار و 788 كه‌س له ده‌نگدانى گشتى و تایبه‌تدا ده‌نگده‌ده‌ن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


