“دەستەڵات رادەستی دانیشتووانە رەسەنەكەی كەركوك دەكەینەوە و كۆتایی بە نادادپەروەری دەهێنین”

کەرکوک
SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە ئاماژە بەوەدەكات، هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە لیستەكەمان دەبێتە خاوەنی زۆرترین دەنگی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و بە بەشداری دەنگدەرانی كورد دەتوانین دەستەڵات رادەستی دانیشتووانە رەسەنەكەی كەركوك بكەینەوە و كۆتایی بە نادادپەروەری بهێنین.
نەشئەت شاهەوێز، ناسراو بە نەشئەتی جەوازات ، كاندیدی ژمارە سێ لە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كە ژمارەكەی 142 بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا نادادپەروەرییەكی زۆر لە ئیدارەدانی شاری كەركوك هەیە و دەسەڵاتێكی تاكڕە و خۆی بەسەر كەركوكدا سەپاندووە و دۆخێكی عەسكەرتارێتی بەسەر ئەو شارەدا سەپێنراوە بەجۆرێك دەیان و سەدان چەكی گەورەی سەربازی لە ناو شاری كەركوك بڵاوەپێكراوە، ئەمەش وایكردووە كە هاووڵاتیان هەست بە ئارامی نەكەن و هەمیشە دەستلەسەر دڵبن بۆ پاراستنی سەروەت و ماڵ و موڵكیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە لیستەكەمان دەبێتە خاوەنی زۆرترین دەنگی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەوەش بە بەشداری دەنگدەرانی كورد دەتوانین دەستەڵات رادەستی دانیشتووانە رەسەنەكەی كەركوك بكەینەوە و كۆتایی بە نادادپەروەری و عەسكەرتاریەتە بهێنین و دەبێت لە كەركوكدا سەرباز و كەرەستە سەربازییەكان لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بن نەكم بۆ هەڕەشەو چاوسوركردنەوە لەهاووڵاتیانی ڕەسەنی ئەم شارە.
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە ئەوەشی خستەڕوو، بیرۆكەی شۆڤێنی و پەراوێزخستنی پێكهاتە رەسەنەكان و جیاكاری لە نێوان پێكهاتەكاندا، بیرۆكەیەكی نەزۆكە و پێشتر 35 ساڵ تاقیكرایەوە و شكستی هێناوە، بۆیە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە رۆژی دەستبەكاربووندا بە جلی كوردییەوە دەچێتە ئەنجومەنی پارێزگا بەڵام وەك ئەوان جلی نەتەوەیی لە پێكهاتەكانی دیكە قەدەغە ناكات.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
26 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
48 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
26 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
48 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



