
وەزیری ناوخۆی عێراق
SNN
کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕێیان بە وەزیری ناوخۆی عێراق نەدا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا دەنگ بدات.
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولئەمیر شممەری وەزیری ناوخۆی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ڕووی لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا کرد کە تایبەت کراوە بە دەنگدانی کەسایەتییە سیاسی و حکومییەکان.
ماڵپەڕە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە کارمەندانی کۆمسیۆن ڕێیان بە وەزیری ناوخۆ نەداوە دەنگ بدات، ئەویش بەو پێیەی دەبوو ڕۆژی شەممە لە دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکاندا دەنگی بدایە.
لە بەیانی ئەمڕۆوە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام بێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



