کۆمسیۆن “ئەمرۆش هاووڵاتیان دەتوانن کارتى بایۆمەترى وەربگرنەوەو دەنگ بدەن”

SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دابەشکردنی کارتی بایۆمەترى تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت، هاوکات داوا لە 600 هەزار دەنگدەر دەکات کارتەکانیان وەربگرن و بەشداری دەنگدانی گشتی بکەن.
حەسەن هادى ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی بەشداریکردنی دەنگدەران بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، کۆمسیۆن پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدەرانی بە کراوەیی هێشتەوە تا ئەو کاتەی کاتژمێر شەشی ئەم ئێوارەیە.
حەسەن هادى راشیگەیاند، کارتەکان لە فەرمانگەکانی کەرخ و ڕوسافە بۆ دەنگدەرانی بەغدا بەردەستە، جگە لە دەنگدەرانی پارێزگاکان، کارتەکانیان لە فەرمانگەکانی کۆمسیۆنیش لە شارەکان بەردەستەو دەتوانن وەریبگرن بۆ ئەوەی دەنگ بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “نزیکەی 600 هەزار دەنگدەر هەن کە مافی وەرگرتنی کارتەکانیان هەیە، ئەمەش ڕێگە بە دەنگدەر دەدات کارتەکە وەربگرێت تەنانەت لە ڕۆژی هەڵبژاردنیشدا”.
لای خۆیەوە حەسەن قەباس ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن، ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ زیاتر لە حەوت هەزار و 166 ناوەندی دەنگدان بە مەبەستی وەرگرتنی زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگدەر کرانەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



