ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی سێ پرسی گرنگەوە کۆدەبێتەوە

SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/12/2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە و تێیدا سێ بڕگە تاوتوێ دەكرێن.
بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان.
بڕگەی دووەم بریتی دەبێت لە خستنەڕوو و خوێندنەوەی یەكەم بۆ مادە و بڕگەكانی ڕەشنووسی یەكەمی ڕێنوێنیی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان.
بڕگەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران، لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالكراوان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



