
محەمەد شیاع سودانی
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 2000 مامۆستا بەشێوەی گرێبەست پەسەند کرد، کە هەلی کارەکان بۆ پارێزگای نەجەف دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانوونی یەکەم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بڕیاری دامەزراندنی دوو هەزار مامۆستای بەشێوەی گرێبەست لە پارێزگای نەجەف.
ماجد وائیلی پارێزگاری نەجەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی سەربەوەزارەتی پەروەردەن کە بڕیاری دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست بۆ دەرچووە لە 2000 کەس پێکدێن.
ئاماژەی بەوەکردووە، پەسەندکردنی بڕیارەکە لەسەر بنەمای کۆمەڵێک ڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆ و داواکاری نوسینگەی پارێزگاری نەجەف و سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و نوسینگەی سەرۆکوەزیراندابووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان سێ مانگە بە نزیکەی90 رۆژە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، جگە لە پێدانی مووچەکانیان داوای دامەزراندن دەکەن و بکرێنە هەمیشەیی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



