
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
SNN
لەمیانی کۆنفڕانسێکدا عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەکرد، “پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە گەندەڵی پەیوەستە بە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە ڕێگەی زیادکردنی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان”.
عەلی عەلاق وتیشی، “بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زانیاری لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بووەتە پێویستییەکی سەرەکی، هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی زانست و تەکنەلۆجیا ڕێکارێک بوو کە پێچەوانەی پەرەپێدانی لایەنی تەکنەلۆژیایە، ڕێکارێکی نادروستە”.
پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختی لەوە کردەوە، “ئاماری کورتهێنانی داهاتی نا نەوتی لە %80 تێدەپەڕێنێت و مەترسی لەسەر دۆخی دارایی وڵات دروست دەکات، حکومەت ناتوانێت داهات لە چوارچێوەی ئامڕازەکانی ئێستادا دابەش بکاتەوە.”
عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەکرد، “لە چوارچێوەی هاندانی پارەدانی ئەلیکترۆنیدا، بانکی ناوەندی عێراق زۆرترین سوود لە تەکنەلۆژیای سەردەم وەردەگرێت، سەرەڕای بەردەستبوونی هەموو ئامڕازەکانی میکانیزمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، بەڵام ئێمە ڕووبەڕووی زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار دەبینەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


