ستران عەبدوڵا: خەڵكی كەركوك بەوەفابوونی یەكێتییان بۆ شارەكە لە بیر نەچووەتەوە

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەو سیاسەتەی كە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو یەكێتی بەرامبەر بە كەركوك و دانیشتووانەكەی گرتویەتییە بەر كە خەلكەكەی بەتەنها بە جێنەهێشت، هاوكات ئامادەیی سەرۆك بافل و سەركردایەتی یەكێتی هۆكاری سەركەوتنی یەكێتی بوون لە كەركوك.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەوە دیاربوو كە یەكێتی خۆی بەخاوەنی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی دیكە دەزانێت بۆیە زۆر بەلایەوە گرنگ بوو كە ئەم دەنگدانە بكاتە دەرفەت بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆ خەڵكە ڕەسەنەكەی خۆی، هاوكات لەماوەكانی ڕابردووشدا هاووڵاتیانی رەسەنی كەركوك ئەو ڕاستییەیان زانی كە تەنها یەكێتی بەڕاستی لەگەڵیاندا بووە لەڕۆژە سەختەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەیی سەرۆك بافل و ئەندامانی دیكەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی لە ناو شاری كەركوك و هاندانی هاووڵاتیان بۆ بەشداری لە پرسەی دەنگدان هۆكاری كاریگەربوون كە یەكیتی سەركەوتنی زۆر گەورە لە كەركوك بەدەستبهێنێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی خەڵكی كەركوك بەوەفابوونی یەكێتییان بۆ شارەكە لە بیر نەچووەتەوە كە بەتەنها بەجێی نەهێشتن.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، كارە تاكرەوەكانی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك و حسابنەكردن بۆ پێكهاتەكانی دیكەی كەركوك ئەمە وایكرد كە هاووڵاتیان ئەو زوڵم و ستەمە لە بیرنەكەن كە لەلایەن پارێزگاری سەپێندراوەوە لێیان دەكرێت، بۆیە ئەم دەنگدانەیان بە فرسەت زانی مافەكانی خۆیان بەدەست بهێننەوە.
لەبارەی هۆكاری شكستهێنانی پارتی لە كەركوك و كەمبوونەوەی ڕێژەی دەنگەكانیان لەو شارە، SNNپەیوەندی بە چەند بەرپرسێكی ئەو حزبەوەكرد بەڵام ئامادەنەبوون قسە لەسەر ئەو بابەتە بكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


