ڕێواز فایەق هێرش دەکاتەسەر چەند بەرپرسێک و به “ههرزه” ناویاندهبات

ڕێواز فايەق
SNN
ڕێواز فایەق، ئهندامى مهكتهبى سیاسى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان له پارچه نووسینێكدا كه لهژێر ناونیشانى، “رۆڵی نەگریسی دژە کوردی هەندێ سیاسی بە تەمەن و ئەزموون گەورە و بە ئەقڵ هەرزەمان بیرناچێت” هێرشدهكاته سهر چهند بهرپرسێك و به هۆكارى نهبوونى لیستى یهكگرتووى كوردیان ناودهبات له ناوچه دابڕێنراوهكان.
له بهشێكى نووسینهكهیدا ئهندامهكهى مهكتهبى سیاسى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان ئاماژهى بهوهكردووه، “زۆر دوور نیە هەر دوێنێ بوو ، کە یەکێتی لەسەر ئاستی سەرۆکی حیزب، مەکتەبی سیاسی، تەنانەت مەڵبەند و ئۆرگانەکانی تریش، زیاتر لە چەند جارێک، بە شێواز و شاندی جیا جیا، بە پێداگری و تکاکاریی زۆرەوە، یەک یەک لە دەرگای حیزبە سیاسییەکانی دا و داوای لێکردن:- تکایە با یەک لیستمان هەبێت بۆ هەڵبژاردنی ناوچە دابڕێنراوەکان”.
دهقهى نووسینهكه
زۆر دوور نیە هەر دوێنێ بوو
زۆر دوور نیە هەر دوێنێ بوو ، کە یەکێتی لەسەر ئاستی سەرۆکی حیزب، مەکتەبی سیاسی، تەنانەت مەڵبەند و ئۆرگانەکانی تریش، زیاتر لە چەند جارێک، بە شێواز و شاندی جیا جیا، بە پێداگری و تکاکاریی زۆرەوە، یەک یەک لە دەرگای حیزبە سیاسییەکانی دا و داوای لێکردن:- تکایە با یەک لیستمان هەبێت بۆ هەڵبژاردنی ناوچە دابڕێنراوەکان..
ئەوەش بێگومان لە لاوازیمان نەبوو، لە بێ وورەییمان نەبوو، باش باش دەمانزانی دۆخمان لەو ناوچانە چۆنە و پشت ئەستوور بووین بە متمانە و پاڵپشتی خەڵکە ئازا و بوێرەکەمان، و پلان و بەرنامەڕێژییەکی پێشوەختەی تۆکمە و عەقڵانی و نەرم و ووردمان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکەش ئامادە و ساز بوو، کە بە دەستەجەمعی و یەکڕیزی بڕیارمان لە بارەوە دابوو، هەمووشمان ئامادەبووین بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ بافڵ ووزە و توانامان بخەینە خزمەت پلانەکە، و دواجار دەرئەنجامەکانیش دەریخست کە ئێمە لە هەمووان زیاتر جێگەی قبوڵ و متمانەی دەنگدەرەکانی ئەو ناوچانە بووین، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئامادەبووین سەبارەت بە شێوازی لیستە یەکگرتووەکە و دانانی کاندیدەکان و هەر مەرجێکی تریش سازش بۆ حیزبە کوردستانییەکان بکەین.
بەداخەوە، ئەوە هەژموونی ئەجێندای گوماناوی، خەیاڵپڵاوی تەوژمی پۆپۆلیستی هەڵتۆقیو و قورمیشکراو، ترس لە کاریگەری یەک لیستی لەسەر دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان و چەند هۆکارێکی بێ ئەرزشی دیکە بوو کە نەیهێشت هەموومان یەک لیستی هەڵبژاردن و لە یەک بەرەی شەڕی دیموکراسیدا بین بەرامبەر نەیارەکانمان.
هاوکات نابێت ڕۆڵی نەگریسی دژە کوردی هەندێ سیاسی بە تەمەن و ئەزموون گەورە و بە ئەقڵ هەرزەمان بیربچێت، کە ڕۆژانە و بەبێ موناسەبە ژەهریان دەڕشت و کاریگەری خۆیان لەسەر لەباربردنی هەموو هەوڵەکان هەبوو، بۆیە لە ئێستادا دەبێت بە دیار شکستی خۆیانەوە خەریکی خۆخواردنەوەبن.
دواجار ئێمە ئەرکی نیشتیمانی و نەتەوەیی و دۆستایەتیمان پێش هەڵبژاردن بەرامبەر هەموو هێزەکان جێبەجێکرد و جگە لە حیزبی شیوعی ئەوانی دیکە هەریەکەو بە بیانوویەک بەدەنگمانەوە نەهاتن، تەنانەت ئەوکات هەندێ لە سەرکردە و کادیری باڵایان لە ڕێگەی میدیای فەرمی و سێبەرەوە وەک سەرکەوتن و دەستکەوت بۆ خۆیان باسیان لە ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی یەکێتی دەکرد و هەموو ئەو لێدوان و ووتار و کۆمێنتانەش هێشتا لە بیری کوردستانیاندا ماون و هێندە دوورنین، ئەسەف بەم هەڵوێست و بڕیارانە زیانی گەورە بەر پێگەی کورد کەوت لە هەریەک لەو ناوچانە.
ئێستاش لەبەردەم خەڵکی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکاندا خۆمان بەسەربەرز دەزانین کە بە پشتیوانی جەماوەرە دڵسۆزەکەمان و بە بەهێزی هاوپەیمانی و لیست و کاندیدەکانمان لە سەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی کوردنشین, بە بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی شارستانیانە کە بە تەواوی خۆمان تیا بەدوورگرت لە ڕووبەڕووبونەوە و قسەکردن لەسەر لیستە کوردستانییەکان، تا ڕادەیەک دەنگ و سەنگی کوردمان پاراست و
توانیمان بەشێک لە تینوێتی ئەوان ئاوبدەین، و ئەگەر ئەنجامەکانی یەکێتی نەبووایە ڕەنگە کورد لەم هەڵبژاردنەدا بە دەنگ و کورسی ببوایەتە کەمینەیەکی زۆر بچووک.
دەرئەنجام، بۆ یەکێتی سەرکەوتنی کورد ئامانجە باڵا و پیرۆزەکەیە، بۆیە نەهاتنەدی ئامانجەکە وەک خۆی و بەشێوەی لە سەدا سەد ، تامی سەرکەوتنەکانی خۆمانی لە دەمدا تاڵ کردووین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


