“به‌غدا ئاماده نییه پاره‌ى مانگه‌كانى 10 و 11 و 12 بنێرێت”

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى حكومه‌ت دڵنیایی داوه‌ته وه‌زیره‌كان كه به‌غدا مووچه‌ى مانگه‌كانى تشرینى یه‌كه‌م، تشرینى دووه‌م و كانونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ نانێرێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێى زانیارییه‌كان، “یه‌كێك له‌و پرسانه‌ى كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كلاكراوه‌ته‌وه پرسى ناردنى پاره‌ى مووچه‌یه له به‌غداوه بۆ هه‌رێم پێش كۆتایی ساڵ”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دهستیكهوتوون، “هەرچەندە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەفەرمی بابەتی چارەنوسی سێ مووچەی ماوەی ئەمساڵ یەکێک نەبووە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، بەڵام هەرلە کۆبوونەوه‌كه‌دا ئەو پرسە هاتووەتە ئاراوە. مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکومەت دڵنیایی داوەتە وەزیرەکان کە چیدیکە حکومەتی عێراق ئامادەنییە پارەی دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت بۆ تەواوکاری مووچەی مانگەکانی تشرینى یه‌كه‌م، تشرینى دووه‌م و كانونى یه‌كه‌م”.
به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر مووچه‌ى ئه‌و سێ مانگه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، “هەرلەکۆبوونەوەکەدا داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کراوە کە مووچەی ئەو سێ مانگە بە پاشەکەوت هەژمار بکات و بۆ ساڵی نوێ لیستی مووچەی مانگی كانونى یه‌كه‌م، ئامادە بکرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا، ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له‌ساڵى داهاتوودا دێت مووچه‌ى چ مانگێكه؟ به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی وتى: “لەهەموو حاڵەتەکاندا ئەو مووچەیەی لە داهاتوودا دابەشدەکرێت مووچەی مانگی كانونی دووه‌مى ساڵی 2024 دەبێت لە بری مووچەی مانگی تشرینى یه‌كه‌می ساڵی 2023”.
كابینه‌ى 8ى حكومه‌تى هه‌رێم و 9ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى چوار ساڵ ته‌مه‌نى یاسایی و نزیكه‌ى ساڵێك ته‌مه‌نى كاربهڕێكهیدا تاوه‌كو ئێستا 14 مووچه‌يان پاشه‌كه‌وت كردووه.
رۆژى یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەم، بەگوێره‌ى نووسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاریی لەوەزارەتی دارایی کە ئاراستەی بەڕێوەبەرێتی دیوانی وەزارەتی کردووە، داوایکردووە گشتاندنێک بکەن بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری ژمێریایی تایبەت بۆ هەژمارکردنی سێ مووچەی کۆتایی ساڵ لەسەر حسابێکی تایبەتی ژمێریاریی بەناوی “موچەی شایستەی خەرجنەکراو”.
ئاماژە بەوەکراوە، “بەگوێره‌ى بنەما ژمیریاریەکان ئەم هەژمارە ئەو خەرجیانە دەگرێتەوە کە پێویستە خەرجبکرێن لەکاتی خۆیاندا، بەڵام بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت لەکاتی خۆیدا خەرجنەکراون و دەمێننەوە بۆ دوای پاکتاوی ساڵ و دەرکردنی میزانیەی کۆتایی ساڵ”.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، “وێڕای ئەوەی ئەو سێ مووچەیە خراوەتەسەر هەژماری شایستە خەرجنەکراوەکان، هیچ وادەیەکیش دیارینەکراوە بۆ گێرانەوەی ئەو مووچانە بۆ سەر هەژماری پێچەوانەو خەرجکردن، کە بەگوێره‌ى رێکارە داراییەکان، دەبێت قەیدێکی پێچەوانەی هەبێت و ئەو پارەیە بگەرێتەوە بۆ سەر هەژماری مووچە و وادەی خەرجکردنیشى دیاریی بکرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


