
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا
SNN
سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بەیاسا نوێیەکەی کۆچبەران رایگەیانفدووە، لێکەوتەکانی ئەو یاسا توندە پەسەند دەکات، بەو جۆرە مەرجەکانی وەرگرتنی کەسانی بیانی لە وڵاتەکەیدا توندکردووەتەوە.
ئێوارەی سێشەممە پەرلەمانی فەرەنسا لە دوای کۆبوونەوەیەکی توند رایگەیاند، یاسای نوێی كۆچبەرانی پەسەندکردووە كە مەرجەكانی وەرگرتنی كەسانی بیانی لە وڵاتەكەدا توندكردووەتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە بارەی یاساکەوە وتوویەتی، “ئامانج لە دەقی یاساكە رێگرییە لە كۆچبەرانی نایاسایی، رەتیشیكردەوە بنەما و خاڵەکانی یاساكە لەلایەن راستڕەوی پەرگیرەوە داڕێژرابێت.”
لەكاتێكدا یەكێك لە لایەنگرانی ماكرۆن، پاڵپشتیكردنی راستڕەوی پەرگیری بە “لێدانێكی توند” لە زۆرینە ناوبرد.
لای خۆیەوە جیرالد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا پێشوازی لە پەسەندكردنی ناوەرۆكی یاساكە كرد و بە “بەهێز و یەكلاكەرەوە بۆ پاراستنی فەرەنسییەكان و، رێكخستنی كاروباری كرێكارانی نایاسایی” ناویبرد.
لەلایەکی ترەوە بەهۆی پەسەندكردنی یاساكە ئۆریلیا رۆسۆ، وەزیری تەندروستیی فەرەنسا دەستی لەكاركێشایەوە، جگە لەوەی لەنێو پارتە چەپ و رێكخراوە مرۆییەكاندا ناڕەزایی توند هاتووەتە ئاراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



