“یه‌كێتى تاوه‌كو ئێستا هێزى یه‌كه‌مه له ده‌نگدانى تایبه‌تدا له سلێمانى”

لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان له‌كۆى ئه‌و ده‌نگانه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت كه تاوه‌كو ئێستا جیاكراونه‌ته‌وه له سلێمانى هێزى یه‌كه‌مه، ده‌شڵێت: “زۆرترین رێژه‌ى به‌شدارى ده‌نگدانى تایبه‌ت له سلێمانى بووه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى كانونى دووه‌م، له‌تیف نێروه‌یی، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه SNN ئاماده‌یی بوو رایگه‌یاند، “به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ده‌ست ئێمه كه‌وتووه له ده‌نگدانى هێزه تایبه‌ته‌كاندا له شارى سلێمانى تاوه‌كو ئێستا له‌كۆى ئه‌و ده‌نگانه‌ى كه جیاكراونه‌ته‌وه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هێزى یه‌كه‌مه”.
وتیشى: “زۆرترین رێژه‌ى به‌شدارى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستى عێراق خۆشبه‌ختانه له پارێزگاى سلێمانى تۆمار كراوه و كه‌مترین ده‌نگى پوچه‌ڵیش هه‌ر له سلێمانى بووه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



