نوێترین زانیاری لەبارەی كۆتایی هێنان بە مامەڵەكردنی دۆلار لە ساڵی نوێ و دابەزینی زیاتری بەهاکەی

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بازاڕی دراوەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی عێراق بەردەوامە لە كاركردن لەسەر بەرزكردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و پێشبینی دەكرێت ساڵی داهاتوو بەهای دینار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلار بەرزببێتەوە، هاوكات هەر لە ساڵی نوێ كۆتایی بە مامەڵەكردن بە دۆلار دێت و سەرجەم مامەڵەكان دەبنە دینار.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوەكان لە سلێمانی بە SNNی رایگەیاند، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوام ڕووی لە بەرز بوونەوەیە ئەوەش لە ئەنجامی رێككەوتنی نێوان عێراق و ئەمریكا هاتووەتە ئاراوە كە ڕێككەوتنكراوە بۆ ساڵی 2024 بانكەكانی عێراق لەلایەن بانكە ئەهلییەكانەوە زیاتر پارەدار بكرێن لە كاتێكدا لە رابردوودا پارەداركردنی بانكەكان تەنها لە لایەن بانكی ناوەندییەوە ئەنجامدەدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كار لەسەر بەستنەوەی دیناری عێراقی بە سەبەتەی دراوەكان و دەكرێت، وەك دراوی (یەن)ی چینی و (یۆرۆ)ی ئەوروپییەوە و بەكارهێنانیان بۆ حەوالەی دەرەكی، ئەمەش وا دەكات بۆ ئەنجامدانی حەوالەی دەرەكی تەنها پشت بە دۆلار نەبەسترێت و خواست لەسەر دۆلار كەمتر بێت و بەهای دینار زیاتر ببێت.
وتەكانی بازاڕی دراوەكانی سلێمانی لەكاتێكدایە كە بەبڕیاری بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراقی لە سەرەتای ساڵی نوێ وە سەرجەم مامەڵەكان لە دۆلارەوە دەكرێن بە دینار، ئەمەش وادەكات خواست لەسەری دۆلار كەم ببێتەوە و پێشبینی دەكرێت لەدوای سەری ساڵی نوێ 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دینار دابەزێت، هاوكات ئەمڕۆش 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزارو 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


