نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

0
560
نەوت

SNN

ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەکان رووی لە بەرزبوونەوە کرد و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەرووی 80 دۆلار.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕە جیهانیەکانی وزە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و لەئێستا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برنت بە 79 دۆلار و 39 سەنت بوو.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش کە ئێوارەی دوێنی بە 73 دۆلار و 89 سەنت بوو لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەی 74 دۆلار و 50 سەنت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this