بەهۆی لێزمەبارانەوە ئاستی ئاوی چەم و دۆڵەکانی هەندێک ناوچە بەرز دەبێتەوە

0
495

SNN

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات سبەینێ شەممەش باران بارین بەردەوام بێت و لە هەندێک ناوچە بە هۆی بارانی بەلێزمەوە ئاستی ئاوی چەم و دۆڵەکان بەرزدەبێتەوە.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، سبەی شەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بەدرێژایی کاتەکان ھەوری تەواو دەبێ و لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان بەدرێژای کات بارانبارین دەبێ و لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچەکانی سنووری ئیدارەی راپەرین ئاستی دابارین زیاتر دەبێت بەتایبەت لەنێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو زۆر کات لێزمە باران و ھەورەبرووسکە دەبێ، بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەم و دۆڵەکان دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیشدا بارینی بەفرێکی چڕ، لەسەنتەری شاری دھۆک بەدرێژای کاتەکان بارانی مامناوەند دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند، لەسەنتەری شاری ھەولێر و سلێمانی لەنێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو ناوبەناو ئەگەری تاوەباران و چالاکبوونی ھەورەبرووسکە دەبێ، لەسەنتەری شاری ھەڵەبجە بەدرێژای کاتەکان نمەباران دەبێ و ھەندێک کات رێژەی بارانەکە مامناوەند دەبێ، لەسەنتەری شاری کەرکووک و دەوروبەری و سنووری ئیدارەی گەرمیان ھەندێک کات ئەگەری نمەباران دەبێت و کاریگەری باران لاواز دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، سبەی خێرایی با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاک دەبێ لەئاراستەی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 15 تا 30 کم لە کاتژمێرێکدا، لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک و سەنتەری شاری ھەولێر و نزمایەکانی خێرایی با زیاتر دەبێ و ھەندێک کات تا زیاتر لە 40 کم لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێ، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبن و لەھەندێ ناوچەدا بەرێژەی کەم نزمتر دەبێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this