ئاشكرا بوو نه‌وه‌ى نوێ زیانى زیاتر له كورسیه‌كى له كوردداوه له كه‌ركوك”

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
SNN
وته‌بێژى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌وه‌ى نوێ و مه‌شخه‌ڵ و سۆسیالیست زیانى زیاتر له كورسیه‌كیان له كوردداوه له كه‌ركوك، ده‌شڵێت: “شه‌ڕى ئێمه له‌سه‌ر زۆرینه نییه، له‌سه‌ر كورسیه‌كى زیاتره”.
سه‌عدى پیره، وته‌بێژى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان به SNNى راگه‌یاند، “به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردن نه‌وه‌ى نوێ مافى خۆى هه‌یه كه كاندیدى خۆى هه‌بێت، به‌ڵام بۆچوونى ئێمه ئه‌وه‌بوو له رابردوودا كه كورد به یه‌ك لیست دابه‌زیبایه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌فیڕۆ نه‌چوونایه”.
وتیشى: “ئێستا به ده‌نگه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ و مه‌شخه‌ڵ و سۆسیالیسته‌وه زیاتر له 30 هه‌زار ده‌نگ به‌فیڕۆ رۆیشتوون، ئه‌مه‌ش زیاتر له كورسیه‌كه، قسه و گفتوگۆى ئێمه‌ش ئێمه‌ش له كه‌ركوك له‌سه‌ر كورسیه‌كه”.
به وته‌ى سه‌عدى پیره، “شه‌ڕى كورد له كه‌ركوك له‌سه‌ر زۆرینه‌ى ره‌ها نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر كورسی زیاتره”، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن حوكمى شاره‌كه بگرنه ده‌ست و مافى هه‌موو پێكهاته‌كان به‌یه‌كه‌وه بده‌ن.
له كۆتا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كه رۆژى 18ى كانونى یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌چوو نه‌وه‌ى نوێ له شارى كه‌ركوك 24 هه‌زار و 620 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، هاوپه‌یمانى مه‌شخه‌ڵ كه له یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و كۆمه‌ڵى دادگه‌رى پێكهاتووه توانى 6 هه‌زار و 656 ده‌نگ و لیستى سۆیالیست 377 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام كه‌سیان نه‌یانتوانى ببنه خاوه‌نى هیچ كورسیه‌ك.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


