له ماڵى ژنێكى سواڵكه‌ردا له به‌غدا نیو ملیار دینار دۆزرایه‌وه

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى كانونى یه‌كه‌م، میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه، له ماڵى ژنێكى ده‌رۆزه‌كه‌ر(سواڵكه‌ر)دا له به‌غدا بڕى نیو ملیار دینار دۆزرايه‌وه و پاش كۆچى دوایشى ده‌ركه‌وت كوڕى ژنه‌كه پله‌ى عه‌میده له سوپاى عێراق.
میدیاكانى عێراق له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه چیرۆكى سه‌رنجڕاكێشى ژنێكى ده‌رۆزه‌كه‌ریان بڵاوكرده‌وه كه له‌پاش كۆچى دوایی ده‌ركه‌وتووه خاوه‌نى سه‌روه‌ت سامانێكى زۆره.
چیرۆكى ئاشكرابوونى راسته‌قینه‌ى كه‌سایه‌تى و موڵك و ماڵى ژنه‌كه له‌دوایی كۆچى دواییه‌وه ده‌ستیپێكردووه كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى به‌غدا كۆچى دوایی كردووه، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ژنه كۆچكردووه‌ته‌وه‌كه ده‌رۆزه‌كه‌ره‌وه و له ناوچه‌ى حۆریه ده‌ژى له به‌غدا.
له‌پاش ئه‌وه‌ى پشكنین بۆ ماڵه‌كه‌ى كراوه له‌نێو عه‌لاگه و گوێنیدا پاره‌یه‌كى زۆر دۆزراوه‌ته‌وه كه قه‌باره‌كه‌ى به 500 ملیۆن ( نیو مليار) دینار خه‌مڵێنراوه.
هاوكات پاش به‌دواداچوون، ده‌ركه‌وتووه كوڕى ژنه كۆچكردووه‌كه له دۆخێكى دارایی باشدایه و پله‌ى عه‌میده له وه‌زاره‌تى ناوخۆیی عێراق، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه نه‌یتوانیوه رێگرى له دایكى بكات له كارى ده‌رۆزه‌كه‌رى.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پاش رووداوه‌كه خانووه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقه‌وه پشكنینى بۆ كراوه و لیوا خالید موحه‌نا، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و میدیا له وه‌زاره‌تى ناوخۆ به فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆ سه‌ردانى خانووه‌كه‌ى كردووه بۆ بینینى راستى چیرۆكه‌كه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



