
خانەقین
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو له سنوورى پارێزگاى دیاله 13 حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه، پارێزگارى ناوچه‌كه هه‌فته‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى راگه‌یاند كه ناوچه كوردییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
موسه‌نا ته‌میمى پارێزگارى دیاله به snnى راگه‌یاند: ته‌نها له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له سنوورى ناوچه جیاوازه‌كانى دیاله 13 حاڵه‌تى تووشبون به ڤایرۆسی كرۆنا تۆمار كراون و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ژماره‌یه‌ى تووشووبوونه له سنووره‌كه.
وتیشى، بۆ رێگرى كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره ناچاربوون یه‌ك هه‌فته قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى توند رابگه‌یه‌نین كه له سبه‌ینێوه شه‌ممه 30 ئایارى 2020 ده‌ست پێ ده‌كات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاتووچۆى نێوان شاره‌كان قه‌ده‌غه.
پارێزگارى دیاله باسیشى له‌وه‌كرد، هاوكات له نێو شاره‌كانیش ته‌نها رێگه به‌وانه ده‌درێن كارى گرنگى كشتو‌كاڵى و فه‌رمانگه و هه‌ندێ شوێنى دیكه‌یان هه‌یه كه ناتوانرێت دابخرێن.
بڕیاره‌كه بۆ هه‌موو پارێزگاى دیاله كه خانه‌قین و شه‌ش ناوچه‌ى كوردستانى ده‌گه‌رێته‌وه.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



