دوایین زانیاری لەبارەی تووشبووەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاودەکرێتەوە

کۆرۆنا
SNN
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نۆ کەس لە هەرێمی کوردستان وەک تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە تەمەنیان لە 35 ساڵ و بەرەو سەرەوە بووە.
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ 29ی ئایار دوایین ئامارەکانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا دوو حاڵەت لە هەولێر تۆمارکراون کە تەمەنیان 58 ساڵ و 35 ساڵ بووە، پیاون و لە بەغدا گەڕاونەتەوە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.
راشیگەیاند، شەش تووشبووەکەی سلێمانی پێنج پیاون کە تەمەنیان 51, 45, 44, 39, 38 ساڵە و ژنێکی تەمەن 63 ساڵیش تووشبووە، تەنیا تەک تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشترە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
سەبارەت بە تووشبووەکەی دهۆکیش رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن سەبارەت بە تووشبووەکەی دهۆکیش رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 36 ساڵە پیشەی پاسەوان لە فڕۆکەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆك، تووشبوەکە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
راشیگەیاندووە، سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
تاوەکو ئەمڕۆ (١٢٠٧٥) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٧٨٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٥٧) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٥٩١) لە دهۆك. وە (١١٢٩١) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٤٤) هاووڵاتی بوو.
هاوکات لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٤٧) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٨٥) هەولێر، (٢٦٠) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٣٢٦٩) پشکنین بووە)
وەزارەتی تەندروستی وتوویەتی، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٥٧٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٦١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



