سوودانی لە بارەی چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە هەنگاوی نوێ دەگرێتە بەر

محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەفەرمانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لیژنەیەكی لاوەكی پێكهێنراوە بەمەبەستی هەمواركردنی دۆسێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە 2023 دا.
جەمال كۆچەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئەو لیژنە لاوەکییە لەئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران و راوێژكارانی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان پێكهاتووە و ئامانج لێی دارشتنەوە و هەمواركردنی بودجەیە بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەموارەكە دوو بابەت دەگرێتەوە، یەكەمیان گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە لە خەرجی فعلی بۆ خەرجییەكانی حاكیمە، بابەتی دووەمیش تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە لەهەرێمی كوردستان.
وتیشی، “هەموارەكە لەسەر بودجەی 2023 ئەنجامدەدرێت بەو پێیەی هێشتا بودجەی 2024 نەگەیشتووە، ئەگەر هەموارەكەش ئەنجامبدرێت ئەوا راستەوخۆ لەبودجەی ساڵی داهاتوو دەچەسپێنرێت.، هاوکات پێشبینی دەکەم لیژنەکە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات”.
ئەمە لە کاتێکدایە، فەرمانبەرانی عێراق مووچەی مانگی 12یان وەرگرتووە، بەڵام فەرمانبەرانی هەرێم تاکو ئێستا مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12یان نادیارە و نازانرێت کەی خەرج دەکرێت یاخود پاشەکەوت دەکرێت، بەڵام ئەوەی هەیە وەزارەتی دارایی سێ مووچەکەی خستووەتە لیستی خەرجنەکراوەکان و روونی نەکردووەتەوە ئایا پاشەکەوت دەکرێت یاخود خەرجدەکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


