
بەنزینخانە
SNN-
نرخی نەوت و بەنزین هەرزان دەبێت ماوەی زیاتر لە مانگێکیشە بەنزینی حکومی 750 دیناری راگیراوە و لە سلێمانی دابەشناکرێت. وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانیش دەڵێت: بڕیارە لە ساڵی نوێوە دەست بە دابەشکردنی بکرێتەوە.
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە SNN-ی راگەیاند، لە کاتژمێر 4:00ی ئیوارەی ئەمڕۆوە یەکشەممە نرخی بەنزین بۆ هەموو جۆرەکانی 25 دینار و بۆ نەوتی سپیش بەهەمان شێوە هەرزان دەبێت، بەجۆرێک سوپەر لە 1300 دینارەوە دەبێت بە 1275 دینار، محسەن لە 1150 دینارەوە دەبێت بە 1125 دینار، نۆرماڵ لە 925 دینارەوە دەبێت بە 900 دینار، نرخی نەوتی سپیش لە 750 دینارەوە دەبێت بە 725 دینار.
سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخەکەی وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی وتیشی: دابەزینی بەهای دۆلار و خواست لەسەر کەمی سووتەمەنی لە لایەن هاووڵاتییان هۆکارن بۆ دابەزینی نرخەکەی.
لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی 750 دیناری ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەنزینی حکومی لە سلێمانی وەستاوە، چونکە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ناردنی بەنزین بۆ سلێمانی راگیراوە، بەڵام بڕیارە دوای ساڵی تازە دەست بە دابەشکردنی بکرێتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


