بەغدا و هەرێم لە بارەی پرسی دەروازە سنوورییەكانەوە گەیشتوونەتە ڕێككەوتن

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوو چەند گرفت و كێشەیەك هەبوو لە بارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان لە نێوان هەرێم و عێراق، بەڵام بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم دوای چەندین سەردان و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی عێراقی دواجار گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و بڕیاریشە لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو ڕێككەوتنە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی راگەیاند: دوای چەندین سەردان و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەبارەی پرسی دەروازە سنوورییەكان و یەكخستنی بۆچوونەكانمان، دواجار لەگەڵ بەغدا سەبارەت بەپرسی دەروازە سنوورییەكان گەیشتووینەتە رێككەوتن ویەكێك لە خاڵەكانی رێككەوتنەكە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشە لەنێوان ھەرێم و بەغدا كە ئەركیان سەردانیكردنی تەواوی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیژنە هاوبەشەی كە سەردانی سەرجەم دەروازەی سنوورییەكان دەكەن ئەركیان ئەوە دەبێت ئەو دەروازانەی مەرجەكانی بوون بە دەروازەی نێودەوڵەتییان تێدایە بە فەرمی لەلایەن عێراقەوە بناسێندرێن و مامەڵەی بازرگانی و گەشتیارییان تیادا ئەنجام بدرێت و هاوكات ئەو دەروازانەی كە مەرجی یاسایی دەروازەكانی دیكەی تێدا نەبێت دادەخرێت و مامەڵە بازرگانییەكانی رادەگیرێت.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە سەرجەم مامەڵە بارگانییەكان لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێت بۆ ئەو چوارچێوە یاساییەی كە عێراق دایناوە و لە دەروازە سنوورییەكانی عێراق كاری پێدەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی بڕیارە بڕگەی ژمارە 13 لە یاسای ساڵی 2019 هەمواربكرێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان بە هەماهەنگی حكومەتی هەرێم و عێراق بێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



