ئاشكرابوو ساڵى داهاتوو نرخى 100 دۆلار بۆ چه‌ند داده‌به‌زێت

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى شارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخى 100 دۆلار له كه‌مترین ئاستدا بۆ 140 هه‌زار دینار دابه‌زێت و به‌دوورى ده‌زانێت نرخى دۆلار له بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراودا بۆ 132 هه‌زار دینار دابه‌زێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى كانونى یه‌كه‌م، جه‌بار گۆران، وته‌بێژى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له شارى سلێمانى (بازاڕى دۆلاره‌كه) كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌باره‌ى دابه‌زینى نرخى 100 دۆلار بۆ 149 هه‌زار و 100 دینار سازكرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا له وه‌ڵامى كۆچه‌ر هه‌مزه، په‌یامنێرى SNNدا كه پرسى، ئایا نرخى دۆلار ده‌بێته 132 هه‌زار دینار له بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراودا وتى: “من به دوورى ده‌زانم، پێموایه، كۆتا ئاستى دابه‌زینى نرخ كه دۆلار به‌خۆیه‌وه ببینێت بریتیه له 140 هه‌زار دینار”.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كه‌ى جه‌بار گۆران وتى: “ئه‌گه‌ر نرخى 100 دۆلار له بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراودا ببێته 132 هه‌زار دینار ئه‌وه، پرۆسه‌ى حه‌واڵه‌ى بیانى شكستده‌هێنێت. سروشتى بازرگانه‌كان وایه، ئه‌گه‌ر دۆلاریان به نرخى بانكى ناوه‌ندى له بازاڕدا ده‌ستبكه‌وێت ناچن داواى دۆلار له بانكى ناوه‌ندى بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌و جیاوازییه كه 10 هه‌زار دیناره هه‌ر بمێنێت”.
وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى شارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به‌شێكى دابه‌زینى نرخى دۆلار په‌یوه‌سته به رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندى كه هیوادارین به‌رده‌وامى هه‌بێت، به‌شێكى تریشى په‌یوه‌ندى به گه‌شبینى ئه‌مریكاوه هه‌یه به‌و چاكسازیانه‌ى كه عێراق له كه‌رتى بانكیدا گرتونیه‌ته‌به‌ر”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


