ئەندامێكی لیژنەی یاسایی: حكومەتی هەرێم بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پاشەكەوتدەكات

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە بیانووی نەناردنی پارە لەلایەن بەغداوە مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی پاشكەوتكردووە بە “مووچەی دابەشنەكراو”ی ناوبردووە، دەڵێت ” ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیكات یاریكردنە بە قوت و بژێوی فەرمانبەران و هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و لەم چەند ڕۆژەدا فەرمانبەرانی هەرێم سكاڵای یاسایی لە دادگای فیدراڵی تۆماردەكەن.”
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێم هەر ساڵەو بە بیانوویەك و هەر جارە و لە ژێرناوێكدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەفەوتێنێت، لەكاتێكدا ئەوە بەرپرسیارێـتی حكومەتی هەرێمە مووچەی فەرمانبەرانی دابین بكات، جارێك بەناوی پاشەكەوتی مووچە جارێك بەناوی لێبڕین و ئێستاش بەناوی “مووچەی دابەشنەكراو” مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی بەنادیاری هێشتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەكرد، ئەو كارەی حكومەتی هەرێم هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و هیچ برگە و ماددەیەك نییە پشتیوانی لە حكومەتی هەرێم بكات مووچەی فەرمانبەرەكانی خۆی دابەشنەكات لە ژێر هەر بیانوویەكدا بێت، بۆیە ئێمە زانیاریمان هەیە كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فەرمانبەرانی هەرێم دێنە بەغدا و سكاڵا لەسەر هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا تۆماردەكەن لەبارەی خەرجنەكردنی مووچەكانیان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ڕێككەوتنانەی كە لەنێوان هەرێم و بەغدا كراون، بناغەیەكی یاسایی تۆكمەیان نەبووە، بۆیە كاتێك دێتە سەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان لەڕووی یاساییەوە گرفتیان بۆدروستدەبێت و ناتواندرێت وەك خۆیان جیبەجێبكرێن، بۆیە چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت جارێكی دیكە پرۆژەیاسای بودجەی بۆ هەموار بكرێتەوە ئەوەش دەكەوێتە دوای سەری ساڵ.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
54 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
54 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



