لێخۆشبوونی لە %20 لە سەرپێچی هاتووچۆ تاكەی بەردەوام دەبێت؟

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئەو شۆفێرانەی كە تا پێش 14/2/2024 سەرجەمی سزای هاتووچۆ ڕادەست بكەن ئەوا لە %20ی لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە لەدوای ئەو بەروارەوە ئەو لێخۆشبوونە درێژ دەكرێتەوە یاخود نا بەڵام لە ئێستادا كاری پێدەكرێت.
ڕائید بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاری لێخۆشبوونی لە %20ی لە سزای هاتووچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە دەركراوە و لە ئێستادا كار بەو بڕیارە دەكرێت و هەر شۆفێرێك سەرجەمی سزاكانی هاتووچۆ ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكان بكات ئەوا لە %20ی لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، بەنمونە ئەگەر شۆفێرێك 100 هەزار سزای لەسەر بێت ئەوا لەكاتی بژاردنی سزاكە 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بڕیارە تا 14/2/2024 كاری پێدەكرێت، ئەوەش لەدەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆدایە دووبارە وادەكەی درێژبكرێتەوە یاخود كۆتایی پێبهێندرێت، بۆیە هەركات لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هەر بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئەو بابەتەوە دەركرا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كاری پێدەكرێت، بەڵام ئێستا لێخۆشبوونی لە %20 بەردەوامە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەگەر لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی لە %20 درێژ نەكرایەوە، ئەوا هەر سزایەك لە دوای مانگی شوبات تۆماربكرێت و ماوەی مانگێكی بەسەردا بچیت هاووڵاتییەكە بڕی سزاكەی نەدابێت ئەوا سزاكەی بۆ دەبێتە دوو هێندە لەدوای مانگەكەوە، بە نمونە ئەگەر كەسێك لەدوای مانگی شوبات سزایەكی بە بڕی 50 هەزار هەبێت و لەماوەی یەك مانگادا نەچێت بۆ بژاردنی ئەو سزایە ئەوا سزاكەی بۆ دەبێتە 100 هەزار.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


