له دادگاى فیدراڵى ساكاڵایه‌كى نوێ له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
به‌هۆى “پاشه‌كه‌وتكردن”ى مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایی ئه‌مساڵ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى سلێمانى سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن، نوێنه‌رێكى ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ده‌ڵێت: “سكاڵاكه له دادگاى فیدراڵى عێراق تۆمارده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى كانونى یه‌كه‌م، میران محه‌مه‌د، یه‌كێك له رێكخه‌رانى خۆپیشاندانه‌كانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى په‌روه‌رده له شارى سلێمانى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “تیمێكى پارێزه‌ران له ئێستادا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكه‌ن له دادگاى فیدراڵى به تۆمه‌تى به نایاسایی په‌ساندنى پاشه‌كه‌وتى مووچه جارێكى تر به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا”.
وتیشى: “ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردوویه‌تى پێشێلكردنى یاسا و مافه‌كانى مرۆڤه، له‌ڕێگه‌ى پاشه‌كه‌وتى زۆره‌ملێشه‌وه دزیه‌كى روونده‌كات، چونكه له باشترین حاڵه‌تدا مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ساڵانه هه‌شت بۆ نۆ مووچه وه‌رده‌گرن”.
كابینه‌ى 8ى حكومه‌تى هه‌رێم و 9ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى چوار ساڵ ته‌مه‌نى یاسایی و نزیكه‌ى ساڵێك ته‌مه‌نى كاربه‌ڕێكه‌یدا تاوه‌كو ئێستا 14 مووچه‌یان پاشه‌كه‌وت كردووه.
رۆژى یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەم، بەگوێره‌ى نووسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاریی لەوەزارەتی دارایی کە ئاراستەی بەڕێوەبەرێتی دیوانی وەزارەتی کردووە، داوایکردووە گشتاندنێک بکەن بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری ژمێریایی تایبەت بۆ هەژمارکردنی سێ مووچەی کۆتایی ساڵ لەسەر حسابێکی تایبەتی ژمێریاریی بەناوی “موچەی شایستەی خەرجنەکراو”.
ئاماژە بەوەکراوە، “بەگوێره‌ى بنەما ژمیریاریەکان ئەم هەژمارە ئەو خەرجیانە دەگرێتەوە کە پێویستە خەرجبکرێن لەکاتی خۆیاندا، بەڵام بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت لەکاتی خۆیدا خەرجنەکراون و دەمێننەوە بۆ دوای پاکتاوی ساڵ و دەرکردنی میزانیەی کۆتایی ساڵ”.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، “وێڕای ئەوەی ئەو سێ مووچەیە خراوەتەسەر هەژماری شایستە خەرجنەکراوەکان، هیچ وادەیەکیش دیارینەکراوە بۆ گێرانەوەی ئەو مووچانە بۆ سەر هەژماری پێچەوانەو خەرجکردن، کە بەگوێره‌ى رێکارە داراییەکان، دەبێت قەیدێکی پێچەوانەی هەبێت و ئەو پارەیە بگەرێتەوە بۆ سەر هەژماری مووچە و وادەی خەرجکردنیشى دیاریی بکرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


