
محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى هێرشه‌كان بۆسه‌ر پێگه دیپلۆماسیه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه دووژمنكارانه‌یه و سه‌روه‌رى خاكى عێراق پێشێلده‌كه‌ن و ده‌شڵێت: “هیچ پاساوێك بۆ ئه‌و هێرشانه نییه”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 26ى كانونى یه‌كه‌م، بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر و برینداری لێکەوتەوە. هاوکات، کۆشکی سپی لەوبارەیەوە رایگەیاند، “جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکای لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە”. ئه‌م هێرشه به‌شێكه له زنجیره هێرشێك كه ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگه ناوبه‌ناو ده‌كرێته‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مریكا و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق. گروپى به‌رگریی ئیسلامى كه گروپێكى چه‌كدارین به‌رپرسیاریه‌تى زۆرینه‌ى هێرشه‌كان ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
له‌باره‌ى هێرشه‌كانه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، “هێرشه‌كان بۆسه‌ر نێرده دیپلۆماسی و سه‌ربازیه‌كانى وڵاتان دووژمنكارانه‌یه و له‌پێناو له‌كه‌داركردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراقه”.
وتیشى: “ئێمه پابه‌ندین به پاراستنى نێرده دیپلۆماسیيهكان و سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان به ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵده‌ستن له‌وباره‌یه‌وه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كرده‌وه‌كانى به، “تێكده‌رانه” له قه‌ڵه‌مدان و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌و كرده‌وه تێكدهرانانهى كه ئه‌و گروپانه ده‌یكه‌ن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



