
دادگای فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە دەدات.
ئەمڕۆ چوار شەممە 27ی کانوونی یەکەم، بە گوێرەی خشتەی کاری پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا داواکراوە، دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی 1 و 9 و 15 و 22 و 36 لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت، کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.
رۆژی 3ی کانوونی یەکەم، دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر ئەو سکاڵایە بۆ ئەمڕۆ 27ی کانوونی یەکەم دواخست، لای خۆیەوە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کورسی پێکھاتەکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکات بەجۆرێک چوار کورسی بۆ ھەولێر، چوار کورسی بۆ سلێمانی و سێ کورسی تریشی بۆ دھۆک تەرخان کردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



