کەشناسێک: شەپۆلێکی سەرمای توند و بەفربارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە

SNN
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە مانگەکانی یەک و دووی زستاندا کەدش و هەوا زۆر سارد دەبێت، بەجۆرێک چەندین شەپۆلی بەفراوانی سەرمای توند و بەفربارین تێدا دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، شاڵاو هیدایەت، شارەزایی بواری کەشناسی رایگەیاندووە، هەردوو دەزگای کەشناسی accu weather ی ئەمەریکی و ئیکمۆفی ئەوروپی کۆکن لەسەر ئەوەی کە مانگەکانی یەک و دووی زستان زۆر سارد دەبن، دەڵێت “چەندین شەپۆلی بەرفراوانی سەرمای توند و بەفر بارینی باشی تێدان بۆ ناوچەی شاخاوی و نیمچە شاخاوی و تەواوی سەنتەرەکانیان بەفر ئەگەری زۆره بگاتە دەشتایەکانی ناوچە گەرمێنییەکان و کەرکوک و موسڵ و هەولێریش.
ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخی دابارین لەداهاتودا بێ کێشە دەبێت و زستانیش هیچ کێشەی نابێت و زۆر باش دەبێت، وەرزی بەهاریش بەهۆی ڕودانی ئای ئۆدی پۆزەتیڤی خۆرئاوای زەریای هیندی و گۆڕانی ئەو سیستەمەی ئاوەکانی باشوری زەریای ئەتڵەسی، کە لەپایزدا چووە سوڕی سارد بونەوە و لەئێستادا دەستی بەگەرمبوونەوە کردۆتەوەو گۆڕاوە بۆ لای یان کۆتایەکانی زستان و ناو بەهار، بەتایبەتی ئەگەری هەیە دووباره شێی مەداری چالاک بێتەوە کە ئەمەش شەپۆلەکانی دەریای سور بەتایبەتی و دواتر دەریای ناوەڕاست چالاک دەکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


