منداڵێک بەهۆی خواردنی ئيندۆمییەوە گیانی لەدەستدا

0
984

SNN

لە پارێزگای کەرکوک ئێوارەی دوێنێ، منداڵێک بەهۆی خواردنی ئيندمۆییەوە بارودۆخی تەندروستیی تێکدەچێت و لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدا، پزیشکەکان رایدەگەیەنن، “هۆکاری مردنەکەی بەهۆی ئيندۆمییەوە بووە کە توشی ژەهراویبوونی کردووە”.

ماڵپەڕی بەغدادی ئەمڕۆ ئاشکرایکردووە، سەر لە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 26ی کانوونی یەکەم، منداڵێک لە پارێزگای کەرکوک لە دوای خواردنی ئيندۆمی گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە باوکی ئەو منداڵە بە میدیا ناوخۆییەکانی کەرکوکی وتووە، “کچەکەم کە ناوی روئا یوسفە ئێوارە لە دوای چەند کاتژمێرێک لە خواردنی ژەمی ئيندۆمی شەوەکەی بارودۆخی تەندروستیی تێکچووە و توشی سکچوون و رشانەوە بووە، هەر بۆیە بەپەلە گەیاندومانەتە نەخۆشخانە”.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو منداڵە شەوەکەی هێنراوەتە نەخۆشخانەی داقوق بەڵام بەهۆی خراپی تەندروستییەوە پێش گەیاندنی بۆ بەشی فریاکەوتن گیانی لەدەستداوە، پزیشکەکان وتوویانە “نازانن بە دیاریکراوی هۆکاری سەرەکی مردنەکەی چی بووە بەڵام ئەگەری زۆرە بەهۆی خواردنی ئيندۆمییەکەوە توشی ژەهراویبوون بووبێت”.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، باوکەکەش ئيندۆمی خواردووە هەر بۆیە ئەویش بەهەمان شێوەی کچەکەی دۆخی تەندروستیی تێکچووە، بەڵام دواتر باش بوو، لە دوای گیانلەدەستدانی کچەکەی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری کەرکوک.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this