دوای زیاتر لە دوو ساڵ و دوومانگ بزوتنەوەی گۆڕان ڕێكخەرێكی گشتی نوێ هەڵدەبژێرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ و دوومانگ بەسەر دەستلەكاركێشانەوەی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی ئەو بزوتنەوەیە، وابڕیارە كە ڕۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو جڤاتی گشتی ئەو بزوتنەوەیە بۆ هەڵبژاردنی ڕێكخەرێكی گشتی نوێ و ئەندامانی خانەی كۆببێتەوە، هاوكا تا ئێستاش تەنها دوو بەربژێر فۆڕمیان پڕكردووەتەوە بۆ بوون بە ڕێكخەری گشتی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەندامانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداركراونەتەوە كە ڕۆژی شەممە 30/12/2023 لە گردی زەرگەتە ئامادەی كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ببن، ئەوەش بەمەبەستی هەڵبژاردنی ڕێكخەرێكی گشتی نوێ بۆ بزوتنەوەكە و هەروەها هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی خانەی ڕاپەڕاندن.
ئاماژەبەوەشكراوە، ئەمڕۆ دوا وادەبوو بۆ پڕكردنەوەی فۆڕی خۆبەربژێركردن بۆ ڕێكخەری گشتی و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، تا ئێستاش تەنها دوو بەربژێر فۆڕمیان بۆ بوون بە ڕێكخەری گشتی پڕكردووەتەوە كە بریتین لە هەریەكە لە (هۆشیار عەلی) رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەكە و هەروەها (نزار مەحموود) ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی مەكۆی هەڵەبجەی ئەو بزوتنەوەیە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو ساڵ و دوومانگ سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە كۆبوونەوەی گشتی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان جگە لە رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، هەریەكە لە سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی، سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان، سكرتێری كاروباری ژوورەكان، سكرتێری كاروباری باژێڕەكان، سكرتێری كاروباری خەڵك، سەرۆكی جڤاتی نیشتمانی هەڵدەبژێردرێن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


