
SNN
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەهای دینار بەرزدەبێتەوە و لە بەرامبەردا بەهای دۆلار دادەبەزێت و دەگەڕێتەوە نرخی فەرمی پێشووتری.
ئەمڕۆ هەینی، ھاشم رکابی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لێپرسراوانی ئەمریکا تووشی شۆک بوون، لەو رێکار و رێوشوێنە بە پەلانەی حکومەتی عێراق لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا گرتویەتییەبەر لە پێناو سەقامگیری بەھای دراودا.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمریکا ھیچ جۆرە گەمارۆیەکی ئابووری نەخستووەتەسەر عێراق و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەو جۆرەش، ھیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە، ناجێگری بەهای دۆلار لەعێراقدا پەیوەندیی بە ئەمریکاوە نیییە.
ئەو راوێژکارە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا بەھای دینار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نرخە رەسمییەی بۆی دیاریکراوە کە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و بەھای 100 دۆلار دەبێتە 130 ھەزار دینار.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



