كاتى گه‌یشتى 700 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم راگه‌یه‌نرا

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، لە سەرەتای ساڵی نوێ عێراق 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم ده‌نێرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى كانونى یه‌كه‌م، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به میدیاى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستانى راگەیاند، “سودانی سوورە لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچە بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق لە وادەی خۆیدا مووچە وەربگرن”.
وتیشی: “عێراق بەردەوامدەبێت لەسەر ناردنی قەرزی دیکە بۆ هەرێم تا ئەو کاتەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەکرێت”.
له‌باره‌ى واده‌ى ناردنى بڕى 700 ملیار دینارى تر ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “لە سەرەتای ساڵی نوێ عێراق 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم ده‌نێرێت”.
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “له‌ڕێگه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى بودجه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناردنى پشكى بودجه‌ى هه‌رێم و پاره‌ى مووچه”.
هه‌ر له‌وباریه‌وه رۆژى چوارشه‌ممه 27ى كانونى یه‌كه‌م، د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، ” به فه‌رمانى محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنراوه”.
وتیشى: “لیژنه‌كه له ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و راوێژكارانی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان پێكهاتووه و كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر داڕشتنەوە و هەمواركردنەوەی یاسای بودجە”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
18 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
42 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
18 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
42 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



