“حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى هه‌یه و ده‌توانێت مانگانه به‌بێ كێشه مووچه دابه‌شبكات”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى هه‌یه و ده‌توانێت مانگانه به‌بێ كێشه مووچه دابه‌شبكات، ده‌شڵێت: “داهاتى ده‌روازه‌كان 325 ملیار دیناره”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى كانونى یه‌كه‌م، ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “قه‌باره‌ى داهاتى مانگانه‌ى ده‌روازه سنوورییه فهرمیيهكانى هه‌رێم كه له حكومه‌تى عێراق تۆمار كراون ده‌گاته 325 ملیار دینار”.
وتیشى: “حكومه‌تى هه‌رێم داهاتێكى زۆرى هه‌یه و ده‌توانێت مانگانه به‌بێ كێشه مووچه‌ى مووچه‌خۆره‌كانى دابینبكات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌فاف نییه، ناتوانێت ئه‌م كاره بكات، ئه‌نجامه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ى پێنج مانگه ته‌نیا دوو مووچه‌ى دابه‌شكردووه”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى سێ مانگى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم وه‌ك سزایه‌ك وایه كه به‌زۆر به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ده‌سه‌پێنرێت”.
قسه‌كانى ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگه‌كانى تشرینى یه‌كه‌م و دووه‌م و كانونى یه‌كه‌مى مووچه‌خۆرانى له ساڵى 2023دا دابه‌شنه‌كردووه.
كابینه‌ى 8 و كابینه‌ى 9ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى چوار ساڵ ته‌مه‌نى یاسایی و نزیكه‌ى ساڵێك ته‌مه‌نى كاربهڕێكهیدا تاوه‌كو ئێستا 14 مووچه‌یان پاشه‌كه‌وت كردووه.
رۆژى یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەم، بەگوێره‌ى نووسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاریی لەوەزارەتی دارایی کە ئاراستەی بەڕێوەبەرێتی دیوانی وەزارەتی کردووە، داوایکردووە گشتاندنێک بکەن بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری ژمێریایی تایبەت بۆ هەژمارکردنی سێ مووچەی کۆتایی ساڵ لەسەر حسابێکی تایبەتی ژمێریاریی بەناوی “موچەی شایستەی خەرجنەکراو”.
ئاماژە بەوەکراوە، “بەگوێره‌ى بنەما ژمیریاریەکان ئەم هەژمارە ئەو خەرجیانە دەگرێتەوە کە پێویستە خەرجبکرێن لەکاتی خۆیاندا، بەڵام بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت لەکاتی خۆیدا خەرجنەکراون و دەمێننەوە بۆ دوای پاکتاوی ساڵ و دەرکردنی میزانیەی کۆتایی ساڵ”.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، “وێڕای ئەوەی ئەو سێ مووچەیە خراوەتەسەر هەژماری شایستە خەرجنەکراوەکان، هیچ وادەیەکیش دیارینەکراوە بۆ گێرانەوەی ئەو مووچانە بۆ سەر هەژماری پێچەوانەو خەرجکردن، کە بەگوێره‌ى رێکارە داراییەکان، دەبێت قەیدێکی پێچەوانەی هەبێت و ئەو پارەیە بگەرێتەوە بۆ سەر هەژماری مووچە و وادەی خەرجکردنیشى دیاریی بکرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


