
لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وهڵامى جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا دایهوه و قسهكانى لهبارهى ئهنجامى ههڵبژاردنهكانى ئهنجوومهنى پارێزگاكان و سهركهوتنى یهكێتى و دهڵێت: “تۆ دهنگێكى نهشازیت، دهتهوێت شكستى پارتى له ههڵبژاردندا پهردهپۆش بكهیت”.
د. مەجید حەمەدەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له بهیاننامهیهكدا كه ئهمڕۆ ههینى 29ى كانونى یهكهم، بڵاوكراوهتهوه دهڵێت: “ئەنجامی دەنگەکان سەلماندی کە قەبارەی یەکێتیی لە کەرکووک و سەرجەم ناوچە کوردستانییەکان چەندە گەورەیەو خەڵکی تریش قەبارەیان چەندە، ئێمە باش دەزانین کاک مەریوان و حزبەکەی ترسیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەو ئەم شکستەی ئەوان و سەرکەوتنەی یەکێتیی سەرەتای قۆناغێکی نوێیە کە دووبارە کوردستانیان متمانە بەو هێزە دەبەخشنەوە کە شۆڕشی هەڵگیرساندەوەو راپەڕینی ئەنجامدا”.
دهقى راگهیهنراوهكه
وەڵامێک لە مەڵبەندی (3)ی یەکێتییەوە بۆ کاک مەریوان قەرەنی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا
دوابەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن ئەنجومەنی پارێزگاکان، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاوەڕوان بووین سەرجەم هێزو لایەنە کوردستانییەکان بەیەکەوە گفتوگۆ بکەین بۆ بەشداری لە حکومەتە خۆجێیەکان، بەڵام بەداخەوە لەئێستاوە چەند دەنگێکی نەشاز دەبیسترێن و دەیانەوێ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە ئاقارێکی تر ببەن و خەڵکی کوردستان چەواشە بکەن.
بەداخەوە کاک مەریوان جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەنگێکی یەکجار ناشازە، کە چەندین جارە دەیەوێ بە قسەی بێ بنەما شکستەکانی خۆیانی پەردەپۆش بکەن .
ئێمەش لەرێگەی ئەم راگەینراوەوە دەڵێین:
ئەنجامی دەنگەکان سەلماندی کە قەبارەی یەکێتیی لە کەرکووک و سەرجەم ناوچە کوردستانییەکان چەندە گەورەیەو خەڵکی تریش قەبارەیان چەندە، ئێمە باش دەزانین کاک مەریوان و حزبەکەی ترسیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەو ئەم شکستەی ئەوان و سەرکەوتنەی یەکێتیی سەرەتای قۆناغێکی نوێیە کە دووبارە کوردستانیان متمانە بەو هێزە دەبەخشنەوە کە شۆڕشی هەڵگیرساندەوەو راپەڕینی ئەنجامدا.
لەوەش باش تێدەگەین کە مەریوان قەرەنی و هاوئاوازەکانیان دەیانەوێ دەستی چەوری شکستی خۆیان بە خەڵکی تر بسڕنەوەو بوختان دروست بکەن، ئەگەرنا خۆیان باش دەزانن بەرهەمی حوکمڕانی و خەڵک چەوساندنەوەکەیان هەر ئەم شکستانەیەو چیتر خەڵک ئامادە نییە متمانە بە هێزێک بکات کە تەنها کاریان تەخوین کردنی بەرامبەرو چەوساندنەوەو نەدانی مووچە بێت.
لەکۆتاییدا هیوادارین چیتر هەڤاڵانی پارتی کورد و کوردستان نەکەنە قوربانی عینادی خۆیان، واباشترە کاک مەریوان لەبری ئەم قسە سوواوانە خەمێک لە حزبەکەی بخواو لەخۆیان بپرسێ ئەرێ بۆ خەڵک ئێمەی ناوێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


