“ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم نەبووەتە بڕیاری فەرمی”

پارەی عێراقی
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە بەردەوامی حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات بۆ رازیکردنی بەغدا و ناردنی 700 ملیارەکە، بەڵام هێشتا نەبووەتە بڕیاری فەرمی.
نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، بە بەردەوامی حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات بۆ رازیکردنی بەغدا بۆ ناردنی 700 ملیاری دیکە، بەڵام نەبووەتە بڕیاری فەرمی و ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر ناردنی نەداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، لە سەرەتای ساڵی نوێ عێراق 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم دهنێرێت.
پێشتر حکومەتی عێراق رەزامەندی دابوو هەریەکە لە بانکەکانی، رەشید و رافیدەین بۆ ماوەی سێ مانگ 700 ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێم بنێرن تا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.
هاوکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ـی ئەمساڵی نەداوە و بەرامبەر مووچەخۆرەکانیشی بەغدای بە بەرپرسیار داناوە لە نەناردنی پارە بۆ مووچەکانیان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



