“سەرمایەکی بەهێز بەڕێوەیە و لە هەموو کوردستان بەفر دەبارێت”

SNN
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاندووە، ئەگەر کەشەکە بەمجۆرە بەردەوام بێت ئەوا ئەگەری ئەوەی هەیە لە هەموو کوردستان بەفر ببارێت، دەشڵێت “سەرمایەکی زۆر بەهێز بەڕێوەیە”.
ئەمڕۆ شەممە 30ی کانوونی یەکەم، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی لەپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک لە بارەی کەش و هەوای هەرێمی کوردستانەوە ئاشکرایکردووە، ئەگەر بەم شێوەیە بمێنێت و جێگیر بێت ئەوا لەناو هەفتەی دووەمی مانگی یەک و نزیک ناوەڕاستی مانگی یەک و چلە، لەهەموو کوردستان و ناوچەکە بەفر دەبارێت و سەرمایه کی زۆر بەهێز دێت.
ئاماژەیبەوەکردووە، دەزگای کەشناسی جفسی ئەمەریکی کە یەکێکە لەپێشکەوتوترین دەزگاکانی کەشناسی ئەمەریکا سود لە 35 هەزار وێستگەی کەش و هەوایی ئاسمانی و وشکانی و ئاوی و هەوایی وەردەگرێت، زانیاریەکانی کەش و هەوا لەو ڕێگەیەوە شی دەکاتەوە بەشێوەی پێشبینی دەیان خاتە ڕوو لەڕێگای مانگە دەستکردەکانەوە بۆ ناوچەکەو هەموو جیهان.
دەشڵێت “پێشبینی ئێمە وایە گەر گۆڕانکاریش ڕووبدات ئەگەری زۆرە لەزۆربەی ناوچەکان بەفر ببارێت، بەسەنتەرەکانیشیانەوە .”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



