
SNN
بەگوێرەی نوسینگەی ئاماری ئەمریکا، لە سەریساڵی نوێدا ژمارەی دانیشتوون دەگاتە هەشت ملیار کەس، لە ئێستادا چین لە پلەی یەکەمی زۆرترین رێژەی دانیشتوواندا نەماوە و هیندستان پلەکەی لێوەرگرتووەتەوە.
نوسینگەی ئاماری ئەمریکا ئاشکرایکردووە، لە ساڵی (2023)دا ژمارەی دانیشتوانی جیهان (75) ملیۆن كەس زیادیكردووە، پێشبینی دەكرێت رۆژی سەری ساڵی نوێ ژمارەی دانیشتوانی جیهان بگاتە هەشت ملیار مرۆڤ.
ئاماژە بەوەکراوە، وڵاتی هیندستان بەم دواییە بووەتە گەورەترین وڵات لە جیهاندا لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە و چینی تێپەڕاندووە، دواین ژمارەی دانیشتوانەكەی لە (1) ملیارو (400) ملیۆن كەس تێپەڕیکردووە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، 12 ساڵی خایاند تا ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی لە (7) ملیار كەسەوە گەیشتە هەشت میار كەس، پێشبینی دەكرێت زیادبوونی ملیاری داهاتوو پێویستی بە (14) ساڵ و نیو بێت، بەواتای تا ساڵی (2037), ئەوەش مانای خابوونەوەی گەشەی جیهانی هەژمار دەکرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



