ئایا له خولى نوێى یاساداناندا سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت؟

محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌دوورى ده‌زانێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێى یاسادانان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبژێردرێت و ده‌ڵێت: “تاوه‌كو ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكى سیاسى نه‌كراوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى كانونى یه‌كه‌م، كازم فه‌یاد، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “ناكۆكى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ى پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه و تاوه‌كو ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى كه به‌مزووانه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا پێشبینى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێى یاسادانان پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پڕبكرێته‌وه؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتی: “پێموانیه ئه‌م بابه‌ته له ساڵى نوێ‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێى یاسادانان یه‌لاكبكرێته‌وه”.
به وته‌ى كازم فه‌یاد، “لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق به‌وه راهاتوون له‌ڕێگه‌ى ته‌وافوقى سیاسیه‌وه كێشه‌كانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كۆده‌نگییه‌ك نییه له‌سه‌ر پرسى پڕكردنه‌وه‌ى كورسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق”.
رۆژى 14ى تشرینى دووه‌م، دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى له‌یس دلێمى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌تاوانى ساخته‌كردنى نووسراوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له پۆسته‌كه‌ى دووریخسته‌وه.
یه‌كێك له باسه گه‌رمه سیاسیه‌كانى سه‌ر ساحه‌ى سیاسى عێراق دواى 46 رۆژ له‌و رووداوه سیاسییه بریتیه له پڕكردنه‌وه‌ى كورسیه‌كه‌ى حه‌لبوسى به‌تایبه‌ت كه رۆژى پێنجشه‌ممه 16ى تشرینى دووه‌م، دادوه‌ر جاسم عومەیری، سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رایگه‌یاند، “بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى بڕیارى كۆتاییه و تانه‌ى یاسایی لێ‌نادرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


