په‌یامێك له سودانیه‌وه له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم

وێنه‌ى نوێنه‌رانى مامۆستایانى ناڕازى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: دڵشاد میرانى
SNN
کەمێك له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “حكومه‌ت به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانى بۆ هه‌موارى یاساى بودجه به‌مه‌به‌ستى جیاكردنه‌وه‌ى پرسى مووچه‌ى مووچه‌خۆران له بابه‌ته ئاڵۆزه‌كانى تر”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى كانونى یه‌كه‌م، نوێنه‌رانى مامۆستایانى ناڕازى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه له‌باره‌ى پرسى مووچه و شایسته داراییه‌كانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم.
له‌و باره‌یه‌وه نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، ” لەنزیکەوە گوێمان بۆ داخوازیەکانی نوێنەرانی مامۆستایان گرت و پرسی باشتر کردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمى كوردستان‌مان تاوتوێ کرد”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و دوورخستنەوەی لەهەر ناڕوونیيەک كه لەپرسە داراییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا هه‌بێت. لەگەڵ لیژنەی دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە هەوڵداین پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامی هەبێت”.
بپێى به‌یاننامه‌كه، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌كه‌دا روونیشكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان دژی هیچ جوڵەیەک نین کە داوای مووچەی مامۆستایان بکات و لەهەوڵدان مافی هەموو هاووڵاتییان بەیەکسانی دابینبکەن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



