له SNNه‌وه هۆكارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گۆڕان بزانه

گۆڕان
SNN – عەلی حەمە سەعید
به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى نوێنه‌رى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى كانونى یه‌كه‌م، كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى دیاره‌وه ده‌ست SNNكه‌وتووه، “هۆكارى دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌كه بریتیبووه له ئاماده‌نه‌بوونى نوێنه‌رى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، تاوه‌كو ئێستاش دیار نییه كه كه‌ى نوێنه‌رى كۆمسیۆن ئاماده ده‌بێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆیان كاندید كردووه بۆ پۆستى رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كۆتایی بەو وادەیە هاتووه كە دیاریكرابوو بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی كانديدان بۆ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و رێكخەری گشتی. تەنیا دوو كەس فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە و مافی ئەوەیان هەیە بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن بۆ ئەوەی دەنگیان پێبدرێت، كە ئه‌وانیش بریتین لە هەریەكە لە نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی و هۆشیار عومەر، رێكخەری ژووری دیبلۆماسی بزووتنەوەی گۆڕان”.
به‌پێى زانیارییه‌كان SNN، “ئه‌و دوو كه‌سه‌ى كه خۆیان كاندید كردووه دابەشبوون بەسەر دوو باڵی جیاوازدا، بەجۆرێك هۆشیار عومەر لەلایەن چیا نەوشیروان مستەفا، كوڕى نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى كۆچكردووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پاڵپشتی دەكرێت و مەبەستییەتی ببێتە رێكخەری گشتی. هاوكات نزار مەحمودیش كاندیدى باژێوان و ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕانە و پاڵپشتییەكی بەهێزی لێدەكرێت”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “عومەری سەید عەلی فۆڕمی كاندیدى بۆ رێكخەری گشتی پڕنەكردووەتەوە و ئەوەی راگەیاندووە بە ئەندامانی جڤات كە ئامادەنییە جارێكی دیكە ئەو پۆستە وەربگرێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


