چەند کاتژمێری رابردوو چەند فڕۆکەیەک نەیانتوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشنەوە

فرۆکەخانەی هەولێر
SNN
بەهۆی دروستبوونی گرفت لە جی پی ئێسی فڕۆکەخانەی هەولێر، شەوی ڕابردوو چەند فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر نەیانتوانی بنیشنەوە.
شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی هەولێر یەکێک لە فڕۆکەکان (ئەنادۆڵ جێت) کە بە تیمی خزمەتگوزاری 200 کەسی هەڵگرتبوو لە حاڵەتەکانی نیشتنەوە نزیک بووەوە، ماوەی زیاتر لە 25 خولهك بەسەر ئاسمانی فڕۆکەخانەی هەولێر لەچاوەڕوانیدا بوو تا پەیوەست بێت بە جی پی ئێسەوە، بەڵام جارێکی تر بەرزبوهوه بۆ ئاسمان و ناچاڕ گەڕایەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئەرزڕوم و پاشان بەرەو فڕۆکەخانەی سەبیحە لە ئەستەنبول فڕی.
ئەم گەشتە کاتژمێر 12:47 خولهكی شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی سەبیحەوە بەرەو هەولێر دەستیپێکرد، سەرنشینەکانی تا کاتژمێر 7:30 سەرلەبەیانی لەناو فڕۆکەکەدابوون.
هاوکات بڕیارە سەرنشینانی ئەم گەشتە جارێکی تر لە کاتژمێر 12 لە فڕۆکەخانەی سەبیحەوە بگەڕێنەوە بۆ هەولێر.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



