“یەكێتی دانانی پارێزگارێكی كورد و تایبەتیش یەكێتی بۆ كەركوك بەمافی خۆی دەزانێت”

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە لە دوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی سەریساڵ، گفتوگۆی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنمی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەست بە گفتوگۆكانیان بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و دانانی پارێزگاری نوێ پارێزگاكان، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ئاماژە بەوە دەكات ئامادەین هەموو گفتوگۆیەكە لەگەڵ سەرجەم لایەن و پێكهاتەكانی كەركوك ئەنجام بدەین و لە چوارچێوەی ئیستحقاقی هەڵبژاردن پارێزگارێكی كورد و تایبەتیش یەكێتی بۆ حكومەتێكی هەمە لایەنە لە كەركوك دابنرێت.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە لەدوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی سەرساڵ گفتوگۆكان لە نێوان لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێبكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و دانانی پارێزگاری نوێ بۆ پارێزگاكان، ئەوەی پەیوەندی بە كەركوكەوە هەیە ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئامادەی هەموو گفتوگۆیەكین لەگەڵ پێكهاتە و لایەنە جیاوازەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خۆجێی كە لە ڕەزامەندی هەموولایەكدا بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پۆستی پارێزگاری كەركوك بە بەگوێرەی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن پشكی كوردە و لەناوكوردیش بۆ یەكێتی نشتیمانی كوردستانە لەهەمان كاتیشدا یەكێتی رەچاوی را و سەرنجی سەرجەم لایەن و پێكهاتەكانی تر دەكات لە كەركوك بەجۆرێك كە ئەوە داخوازی سەرۆك (بافل جەلال تاڵەبانی)یە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی هاوبەش كە هەموو پێكهاتەكانی تێدا بێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەركی یەكێتی و سەرجەم لایەنەكانی دیكەش بۆ دیاركردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك، چونكە دیاریكردنی پارێزگار دەبێت هەموو مەرجەكانی پاراستنی مافی پێكهاتەكانی لە كەركوك تێدا بێت و بۆ ئەو مەبەستەش وەك یەكێتی ئامادەی هەموو گفتوگۆیەكین، لەچوارچێوەی ئیستحقاقەكانی هەڵبژاردن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


