وتەبێژی حکومەتی عێراق وەڵامی پێشەوا هەورامی دەداتەوە

وتەبێژی حكومەتی عێراق لەسەر پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران و هێرشی درۆنی وەڵامی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت:” پەلەکردن لە حوکمدان و ئەو جۆرە لێدوانانە ورد نیین و دەبنە هۆی ئاڵۆزكردنی دۆخی سیاسی و حکومی”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم کوردستان رایگەیاند، ئەو لایەنانەو حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە، چونکە ئەم گروپە لە یاسادەرچوانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و موچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەرچاوی حکومەتی عێراقەوە هاتوچۆ دەکەن و چەک و موشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکانی هەرێم.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق سەرسوڕمانی خۆی لە لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەردەبڕێت، کە “تۆمەتی جۆراوجۆری ناڕاستەقینە و نابەرپرسانەی لەخۆگرتبوو” و دەشڵێت: “بەهۆی تێکەڵکردنی زانیاری چەواشەکارانەوە درۆی پووچەڵی تێدا هاتووە، بەتایبەتی ئەو ئیدیعای باسی برسی كردنی هاووڵاتیانی هەرێم دەكات، بە لەبیرکردنی ژمارە فەرمییەکان بۆ ناردنی پارە بە دانپێدانانی فەرمانبەرانی هەرێم”.
ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی دەرچووە نوێنەرایەتی پێشوەختەی ناڕەوا دەکات بەرامبەر بە دەسەڵاتە دەستوورییەکان و بەرپرسیارێتی تایبەتی ئەوان بۆ پاراستنی سەروەری وڵات.
دەشڵێت:”دووپاتی دەکەینەوە، کە پەلەکردن لە حوکمدان و دانی ئەو لێدوانانە، کە ورد نین، دەبنە هۆی ئاڵۆز كردنی دۆخی سیاسی و حکومی، بەو پێیەی لێدوانی نا بنیاتنەرن، کە زیان بە دۆخی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەگەیەنن و لەگەڵ سیاسەتی حکومەتدا ناگونجێن”.
عەوادی راشیگەیاندووە کە یەکێک لە ئەرکەکانی حکومەتی فیدڕاڵی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە سەرتاسەری عێراق و جیاوازی لە نێوان هاووڵاتیانیدا ناکات و حکومەت پێشتر کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو هێرشەی ئەم دواییە کردۆتەوە بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخەکەی، ئەم جۆرە لێدوانانە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکە ئاڵۆزتر دەکەن، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێم گیراونەتەبەر.
وتەبێژی حكومەتی عێراق دەشڵێت: حکومەت هەڵوێستی خۆی نوێ دەکاتەوە بە ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانەی، کە هەر زەوییەکی عێراقی دەکەنە ئامانج، جا چ لە ناوچەکە بێت یان باقی پارێزگاکان و سوورن لەسەر ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوە هەیە بۆ ئەوەی ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری بکەن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


