
دۆلار
SNN-
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی دووی ئەم مانگەوە بەپێی سیاسەتە دارایەکانیان لایەنە حکومییەکان و ٪40 هەناردەکارە عێراقیەکان لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەدا دەتوانن لە ساڵی نوێدا مامەڵە دەرەکییەکانیان بە دۆلار ئەنجام بدەن.دەشڵێت:”بەردەوام دەبین لە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ کڕیارەکانمان بۆ ئەوەی دۆلاری ئەمریکیان دەستبکەوێت”.
ئەمڕۆ دووشەممە و لەیەکەم رۆژی ساڵی نوێدا بانکی ناوەندی عێراق ناوی ئەو لایەنانەی ئاشکرا کرد کە دەتوانن لەم ساڵدا مامەڵە دەرەکیەکانیان بە دۆلار ئەنجام بدەن و رایگەیاند، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و سەرجەم دەزگا نێودەوڵەتییەکان کە لە ناوخۆی عێراق کاردەکەن دەتوانن مامەڵە دەرەکییەکانیان بە دۆلار ئەنجام بدەن.
بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە رێکخراوە مەدەنییە نا حکومییەکان لە ناوخۆی عێراقدا دەتوانن مامەڵە دەرەکییەکانیان بە دۆلار ئەنجام بدەن بە پێی ئەو مەرجانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دایناون.
دەشڵێت:” گرێبەستە حکومییەکان و گرێبەستە بەردەوامەکان بۆ یارمەتییەکان و قەرز و رێککەوتنە دەرەکییەکان لەگەڵ رێژەی ٪40 هەناردەکارە عێراقیەکاندا دەتوانن لە ساڵی نوێدا مامەڵە دەرەکیەکانیان بە دۆلار ئەنجام بدەن”.
لە راگەیەندراوی بانکەکەدا هاتووە کە بەردەوام دەبن لە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ کڕیارەکانیان لەبەرامبەر ئەو سودەدا کە بانکی ناوەندی دایدەنێت و رێگەش نادەین هیچ بانکێک پارەی کڕیارەکان لە دۆلارەوە بگۆڕێت بۆ دیناری عێراقی ئەگەر رەزامەندی کڕیارەکەی لەسەر نەبێت، هەروەها بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مامەڵە ناوخۆییەکان بە دراوی بیانی ناکرێت بەمەبەستی گەڕانەوەی متمانە بۆ دیناری عێراقی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


